AP ١٤٠٣ خەرمانان ٦ ٠٩:١٧

چرکە بە چرکە لەگەڵ گەردەلوولی ئەقسا؛

هێرشی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر غەززە/تاوانی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە

هێرشی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر غەززە/تاوانی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە

شەهید بوون و بریندار بوونی چەندین کەس لە هێرشە ئاسمانی و زەوینییەکانی داگیرکەران لە غەززە و ئاڵۆز بوونی کەرتی ڕۆژاوا لە نوێنترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە هێرشە ئاسمانی و زەوینییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە درێژەی هەیە، دۆخی کەرتی ڕۆژاواش زۆر ئاڵۆزە.

شەهید و برینداربوونی چەندین کەس لە بوردمانی ناوچە نیشتەجێیەکانی غەززە

هەواڵنێری ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە بوردمانی خانووی فەلەستینییەکان لە شەقامەکانی یافا لە گەڕەکی تفاح لە غەززە چەندین شەهید و برینداری بەدواوە بووە.

هێرشی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر غەززە/تاوانی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە

جگە لە هێرشە ئاسمانییەکان، تانکەکانی ئیسرائیلیش بەرەو ناوچەی کەناراوی مواسی لە ڕەفەح تەقەیان کرد.

تۆپخانەی ئیسرائیلیش کەمپی نەسیرات لە ناوەندی کەرتی غەززە و دەیرەلبلح و گەڕەکی زەیتوون لە ئەو ناوچەیەیان کردە ئامانج.

نوێترین ڕاپۆرتی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە جەنایەتەکانی تێلاڤیڤ

لەلایەکی ترەوە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی نوێی خۆیدا لەسەر پێویدایستی جێبەجێ کردنی لێکۆڵینەوەکان لەسەر جەنایەتە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە غەززە جەختی کرد.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە یاسا نێودەوڵەتییەکان ، هێرشگەلێک کە ئامانجی سەربازی و سڤیل لێک جودا ناکاتەوە قەدەغە دەکات.

هێرشی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر غەززە/تاوانی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە

ئاڵۆزی لە سەرتاسەری کەرتی ڕۆژاوا/شەش کەس شەهید بوون

بە ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین، مێدیا عبری زمانەکان پاگەندەی هەوڵی ڕفاندنی گەنجێکی زایۆنی لە باکووری ڕاموڵڵایان کرد.

دوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، شارۆچکەنشینەکان بە شێوەی بەربڵاو هیرشیان کردە سەر گوندی واد لە باشووی بەیت لەحم. لە حاڵێکدا تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵە درۆ بووە.

News ID 51402

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha